پارتی ڕێگە نادات مه‌حمود سه‌نگاوی بچێته هه‌ولێر
ئاسایش و هێزه ئه‌منیه‌كانی هەولێر کە وەک هێزی پارتی دیموكراتی كوردستان هەژمار دەکرێن ڕێگریان له‌مه‌حمود سه‌نگاوی كرد بچێته شاری هه‌ولێر، وته‌بێژی یه‌كێتیش له‌په‌یامێكدا دەڵێت "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك یه‌كێتیی ناتوانێت ئه‌وه قبوڵ بكات، چونكه هه‌ولێر پایته‌ختی هه‌رێم موڵكی هه‌موانه".
ئه‌مڕۆ له‌بازگه‌كانی ئاسایش و هێزه ئه‌منیه‌كانی پارتی له‌سنوری هه‌ولێر، ڕێگری له‌مه‌حمود سه‌نگاوی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی و فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری گه‌رمه‌سێری هێزی پێشمه‌رگه كرا كه بچێته ئه‌وشاره.
دوای ئەو هەنگاوە له‌تیف شێخ عومه‌ر وته‌بێژی فەرمی یه‌كێتی له‌شاری هه‌ولێره‌وه په‌یامێكی ئاراسته‌ی پارتی كرد‌و جه‌ختیكرده‌وه، "ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر كاك مه‌حمود كراوه جێگه‌ی قبوڵ نییه‌و وه‌كو یه‌كێتیش ناتوانین ئه‌مه قبوڵ بكه‌ین".
وتیشی: هه‌ولێر پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستانه‌و موڵكی هیچ لایه‌نێك نییه، به‌ڵكو موڵكی هه‌موانه، ڕێگریكردنیش له‌هه‌ركه‌س و كه‌سایه‌تیه‌ك بۆ هه‌ر شارێك، نابێت لای هیچ لایه‌نێكی سیاسیی قبوڵ بكرێت و ئه‌مه پێویستی به‌هه‌ڵوێست وه‌رگرتنه.
PM:01:37:19/09/2019