ئاسایش.. دەستگیرکردنی ژمارەیەک کەسی راگەیاند


ئەمرۆ پێنج شەممە رێکەوتی ١٩ ی ئەیلولی ٢٠١٩ بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لەڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند" کە چەند کەسێکیان بەتۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکردووە".

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، بەمەبەستی نەهێشتن و بازرگانی کردن بە هەموو جۆرەکانی ماددەی هۆشبەر و هەر جۆرە كارێكی نایاسایی، هێزەكانمان توانیان لەڕۆژانی  ٥ ی شووباتی ٢٠١٩ تا ڕۆژی  ٢٤ ی ٦ ی ٢٠١٩ بەبڕیاری دادوەر، لەپارێزگای سلێمانی حەوت كەس دەستگیربكەن، بەپێی ماددەی "١٤ ی ماددەی هۆشبەر"، لەلایەن دادگای تاوانەكانی سلێمانی، ڕۆژانی١٦ و ١٧ و ١٨ ی ئەیلولی ٢٠١٩  سزادران بەم شێوەیەی لای خوارەوەی: 

(أ، ع، ح) لەدایك بووی ساڵی ( 1989 ) ڕەگەزی ( نێر ) ، پیشەی كاسب ، سزادرا بۆ ماوەی (2) ساڵ ، غرامەكردنی بەبڕی (450000)چوارسەدوپەنجا هەزار دینار.
(س، م، ح) لەدایك بوی ساڵی ( 1991 ) ڕەگەزی ( نێر ) ، پیشەی كاسب ، سزادرا بۆ ماوەی (6)مانگ ، غرامەكردنی بەبڕی (450000)چوارسەدوپەنجا هەزار دینار.
  (س، ع، س) لەدایك بوی ساڵی ( 1979 ) ڕەگەزی ( نێر ) ، پیشەی كاسب ، سزادرا بۆ ماوەی (6)مانگ، غرامەكردنی بەبڕی (450000)چوارسەدوپەنجا هەزار دینار.
 (ز، م، ع) لەدایك بوی ساڵی ( 1996 ) ڕەگەزی ( نێر ) ، پیشەی كاسب ، سزادرا بۆ ماوەی  (6)مانگ  ، غرامەكردنی بەبڕی (450000)چوارسەدوپەنجا هەزار دینار. 
(ب ، ع ، م) لەدایك بوی ساڵی ( 1999 ) ڕەگەزی ( نێر ) ، پیشەی كاسب ، سزادرا بۆ ماوەی (6)مانگ ، غرامەكردنی بەبڕی (450000)چوارسەدوپەنجا هەزار دینار.
 (چ ، غ ، ع) لەدایك بوی ساڵی (  2000  ) ڕەگەزی ( نێر ) ، پیشەی كاسب ، سزادرا بۆ ماوەی (6)مانگ ، غرامەكردنی بەبڕی (450000)چوارسەدوپەنجا هەزار دینار.
(گ ، ص ، م) لەدایك بوی ساڵی ( 1984 ) ڕەگەزی ( نێر ) ، پیشەی كاسب ، سزادرا بۆ ماوەی (6)مانگ ، غرامەكردنی بەبڕی (450000)چوارسەدوپەنجا هەزار دینار.
 


PM:03:16:19/09/2019