لە شاری هه‌ولێر شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ردانی جولانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێیان كرد و پرسی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق و یە ک لیستی لایەنەکان له ناوچه‌كانی ماده‌ی 140 یان تاوتوێكرا.
كاكه‌مین نه‌جار، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی له لێدوانێكی بۆ رۆژنامه‌نوسان رایگه‌یاند،"له‌سه‌ر هه‌ندێك بابه‌ت له‌گه‌ڵ جولانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ كۆبوینه‌وه به تایبه‌ت هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی له‌ناوچه‌ی ماده‌ی 140 و ناوچە كێشە لەسەرەكان (موسل َو كه‌ركوك و سه‌ڵاحه‌دین)لیستی هاوبه‌ش دروست بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به كاریگه‌رتر به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكه‌ین و ده‌نگی كورد له‌و ناوچانه نه‌فه‌وتێت" .
كاكه‌مین نه‌جار، وتیشی،"تێگه‌یشتنی باش هه‌یه، نه‌ك ته‌نها له نێوان ئێمه و نه‌وه‌ی نوێ، به‌ڵكو له نێوان ئێمه و سه‌رجه‌م حزبه كوردستانیه‌كان هه‌یه، هه‌مو لایه‌نه‌كانیش كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كۆبونه‌وه‌یه‌ك بكه‌ین، هه‌مو حزبه‌كان ئاماده‌یی خۆیان نیشانداوه بۆ یه‌ك لیستی له ناوچه‌كانی ماده‌ی 140".
هەر لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەدا ئاریان تاوەگوزی بەرپرسی ئۆفیسی کاروباری دەرەوە لە نەوەی نوێ رایگه‌یاند،"له‌گه‌ڵ هه‌مو لایه‌نێك دانیشتنمان هه‌یه به‌ڵام ئێمه بیروبۆچون و تێڕوانینی تایبه‌ت و جیاوازمان هه‌یه، ئێمه وه‌ك جولانه‌وه‌یه‌كی ئۆپۆزسیۆنین ، به‌رده‌وام ده‌بین له كاری ئۆپۆزسیۆنی خۆمان له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان، بۆ هه‌ر پرۆژه‌یه‌كیش كه قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی تێدا بێت به‌شداری ده‌كه‌ین به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا بڕیارمان نه‌داوه بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له ناوچه‌كانی ماده‌ی 140 به یه‌ك لیست به‌شدار ده‌بین ، له داهاتو ئه‌وه یه‌كلا ده‌كرێته‌وه ، ئێمه ئێستا له دیراسه كردنی ئه‌و بابه‌ته‌ین".