ڤیدیۆ..لە سلێمانی تەقە لە لقی چوار پارتی دەکرێت

لە سلێمانی تەقە لەلقی چوار دەکرێت و لە تۆڕە کۆمەلآیەتییەکان ساتی تەقەکان بلآودەکرێتەوە.

کەمێک پێش ئیستا چەند گوولەیەک ئاراستەی لقی چواری پارتی کە دەکەوێتە ناوجەرگەی شاری سلێمانی دەکرێت، تا ئێستا لایەنە بەرپرسە ئەمنییەکانی سلێمانی هیچ لیدوانێکیان لەو بارەیەوە نەداوە.

عەتا شێخ حەسەن وتەبێژی سەرکردایەتی پارتی لە سلێمانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانی تەقەکردنەکە پشتڕاستدەکاتەوەو دەڵێت" دەستێکی رەش تەقەی لە لقی چوار کردووە".

وتەبێژەکەی پارتی پاراستنی بارەگەکانیان دەخاتە ئەستۆی هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی.

 

 



AM:01:19:20/09/2019