خلوسی ئاکار: ئامانجی گەورەمان کۆتایی هێنانە بە پەکەکە و پەیەدە
وه‌زیری به‌رگری توركیا، خلووسی ئاكار، هه‌ڕه‌شه‌ی له ئه‌مه‌ریكا كرد و ڕایگەیاند ئه‌نقه‌ره هاوكارییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ده‌وه‌ستێنێت له‌باره‌ی ناوچه‌ی ئارامی باكووری سووریاوه، ئه‌گه‌ر بێت و لایه‌نی ئه‌مه‌ریكی خه‌ریكی كات كوشتن بێت.
خلوسی ئاکار له رێوڕه‌سمی رۆژی غازییه‌كاندا كرد وتارێكی پێشكه‌شكرد و رایگه‌یاند، ئامانجیانه ناوچه‌یه‌كی ئارام به‌قووڵایی 30 بۆ 40 كیلۆمه‌تر له رۆژهه‌ڵاتی فورات دابمه‌زرێنن و له‌چه‌كی قورس و "تیرۆرستان" پاكی بكه‌نه‌وه و ببێته رێڕه‌وی ئاشتی.
ئاکار جەختیکردەوە "هه‌ماهه‌نگی ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا په‌یوه‌سته به دابینكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان" و وتی "ئێمه پلانی خۆمان ده‌بێت و پلانی بی ده‌خه‌ینه كار".
دووپاتیشیكرده‌وه، ئامانجی هه‌ره گرنگ و كۆتایی توركیا ئه‌وه‌یه كۆتایی به رێكخراوی پارتی كرێكارانی كوردستان و یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل و پارتی یه‌كێتی دیموكراتی كورد له باكووری سووریا بهێنێت و رێگه بۆ سووریاییه‌كان خۆش بكات بگه‌ڕێنه‌وه.
AM:09:22:20/09/2019