لەنزیک کۆشکی سپی ئەمریکا تەقە کرا
میدیاکانی ئەمەریکا بڵاویانکردەوە ژمارەیەک کەس برینداربوون دوای ئەوەی تەقە کراوە لە شەقامەکانی واشنتنی پایتەختی ئەمەریکا و تەقەکە زۆر دوور نەبووە لە کۆشکی سپیەوە.
فۆکس نیوز 5 لە زاری پۆلیسەوە بڵاویکردەوە بەهۆی ڕووداوەکەوە شەش کەس برینداربوون.
هاوکات کەناڵی دەبلیو جەی ئێڵ ئی سەر بە سی ئێن ئێن وێنەیەکی لە تویتەر بڵاوکردۆتەوە تیایدا ئوتومبێلەکانی فریاکەوتن بریندارەکان دەگوازنەوە و ئاماژەشی بەوەدا پۆلیس وەڵامی ڕووداوەکە دەداتەوە لەسەر شەقامی 14 و ڕێگای کۆڵۆمبیا کە 3 کیلۆمەتر لە کۆشکی سپیەوە دوورە.
AM:11:45:20/09/2019