نرخی نەوت بەرێژەی سەدا ٧ بەرزبووەوە


لەم هەفتەیەدا، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بە رێژەیەكی بەرچاو بەرزبونەوەی بەخۆوە بینی و بە رێژەی لەسەدا 7 نرخی نەوت بەرزبونەوەی بەخۆوە بینی.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسە ئابوریەكانی جیهان، ئەمرۆ هەینی ٢٠ ی ئەیلولی ٢٠١٩ لە كۆتا مامەڵەی نەوت-دا، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتوەتە 64.75 دۆلار و بەوپێە نرخەكەی 32 سەنت بەرزبوەتەوە، هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی تەكساسی رۆژئاوای ئەمریكا 51 سەنت بەرزبوەتەوە و بەوەش نرخەكەی گەیشتوەتە 58.64 دۆلار لە كۆتا مامەڵەیدا.  

 پاش ئەوەی شەممەی رابردو هێرشكرایە سەر پێگە نەوتیەكانی كۆمپانیای ئارامكۆ لە سعودیە، ئەمرۆ هەینی ٢٠ ی ئەیلولی ٢٠١٩ هاوپەیمانی عەرەبی بە پێشەنگی سعودیە چالاكیەكی سەربازیان لە شاری حەدیدیە ئەنجامدا، کە ئەمەش بووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا.

هاوکات ناکۆکی و ململانێ سیاسیایەکان و ململانێ ئابوریەكانی جیهانیش، كاریگەریەكی بەرچاویان لەسەر هەڵكشان و داكشانی نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهاندا دروستكردوە.  









PM:01:53:20/09/2019