کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی دواخرا


بریار بوو پێشنیوەرۆی ئەمرۆ هەینی ٢٠ ی ئەیلولی ٢٠١٩ کاتژمێر ١١:٠٠ مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیتمانی کوردستان بەسەرپەرشتی کۆسرەت ڕەسوڵ علی ئەنجام بدرێت، بەڵام کۆبوونەوەکە دواخرا.

ڕاگەیاندنی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی بێ ئەوەی هۆکاری دواخستنی کۆبوونەوەکە ئاشکرابکات ڕایگەیاند" کۆبوونەوەی مەکتەب سیاسی بۆ کاتژمێر ٦:٠٠ ئێوارەی ئەمڕۆ دواخرا".

بەپێی زانیارییەکان، بڕیاربوو لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی مەکتەبی سیاسی یەکێتی گفتوگۆ لەبارەی پێكهێنانی حكومەت لەنێوان یەكێتی و پارتی و پرسی هەڵبژاردنی پارێزگارێكی كورد بۆ كەركوك تاوتوێ بکرێت. 
 


PM:03:45:20/09/2019