وەزیری دارایی بڕیارێکی لەبارەی گواستنەوەی پۆستەوە دەرکرد
وەزیری دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی لەبارەی گواستنەوەی پۆستەی هەرێمی کوردستان دەرکرد بڕی وەرگرتنی پارە بۆ یەک کیلۆ پۆستە ئاشکرادەکات.
بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی کە واژۆی ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی بەسەرەوەیە رەزامەندی دراوە لەسەر نوێکردنەوەی گواستنەوەی پۆستەی هەرێمی کوردستان بۆ هەموو وڵاتانی جیهان لە رێگەی کۆمپانیای (الاتجاه العراق) بە هێڵی ئاسمانی (المملکە الاردنیە) بەبڕی 7 هەزار دینار بۆ هەر کیلۆیەک.
لە نووسراوەکەی وەزارەتی دارایی جەخت لەوەکراوەتەوە کە ئەم نوێکردنەوەیە بۆ ماوەی یەک مانگ لە 1/9/2019 تا 30/9/2019 درێژ دەکرێتەوە، بەمەرجێک لە دوای کۆتایی هاتنی ئەم رێکەوتە رێکاری تەندەرین ئەنجام بدرێت.
PM:04:35:20/09/2019