تەقە لەبارەگایەکی یەکێتی لە هەولێر دەکرێت

ئەمشەو ٢٠ ی ئەیلول تەقە لە بارەگای کۆمیتەی چوار و پێنجی یەکێتی نیشتمانی کە لە بینایەکدان لە هەولێرکرا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە لە هەولێر بە" سپی " راگەیاند " کاتژمێر نزیک ٨ ی ئەمشەو لە نزیک شەقامی سەد مەتری لەهەولێر تەقە لە کۆمیتەی چوار و پێنجی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کراوە کە لەیەک بینادان لە نزیک مەڵبەندی یەکێتی".

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە تەقەکەرەکە لەناو ۆتۆمبیلدا بووە تەقەی بەسەر بارەگاکەدا کردووەو چەند فیشەکێک بەر بارەگاکە کەوتووە.

پاسەوانەکانی بارەگاکە بەرپەرچی هێڕشبەرەکەیان داوەتەوەو تەقەیان لێکردوون. ( سەرچاوەکەی سپی).

ئەو تەقەکردنە دوای رێگرتن لە مەحمود سەنگاوی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی دێت لەلایەن پاسەوانی بازگەی سماقوڵی پارتیەوە کە نەیانهێشت بچێت بۆ هەولیر. هەروەها دوای ئەوەش شەوی رابردوو تەقە لە بارەگای لقی ٤ پارتی لە سلێمانی کرا.



PM:09:14:20/09/2019