نرخی نەوت لە بازارەکانی جیهاندا


بەیانی ئەمرۆ شەممە ٢١ ی ئەیلولی ٢٠١٩ نەوت دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی کە نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازارەکانی جیهاندا بە ٦٤ دۆلار و ٦٣ سەونت بوو، هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش بە ٥٨ دۆلار و ٤١ سەنت بوو. 

ئەمەش لە کاتێکدایە کە دوێنێ هەینی ٢٠ ی ئەیلولی ٢٠١٩ لە كۆتا مامەڵەی نەوت-دا، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتبووە 64.75 دۆلار و بەوپێە نرخەكەی 32 سەنت بەرزببووەوە، هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی تەكساسی رۆژئاوای ئەمریكا 51 سەنت بەرزببووە و بەوەش نرخەكەی گەیشتوبووە 58.64 دۆلار لە كۆتا مامەڵەیدا. 

هاوکات ناکۆکی و ململانێ سیاسیایەکان و ململانێ ئابوریەكانی جیهانیش، كاریگەریەكی بەرچاویان لەسەر هەڵكشان و داكشانی نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهاندا دروستكردووە.   
 


AM:09:35:21/09/2019