نێچیرڤان بارزانی لە ڕۆژی ئاشتییدا: سەری رێز بۆ پێشمەرگە قارەمانەکان و گیان بەخت کردوان دادەنەوێنین
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە توویتێکدا بەبۆنەی رۆژی جیهانی ئاشتییەوە، ڕایگەیاند "لە ڕۆژی ئاشتیی جیھانی‌دا، سەری رێز بۆ پێشمەرگە قارەمانەکان و گشت ئەوانەی گیانیان کردە قوربانی بۆ چەسپاندنی ئاشتی و شکستپێھینانی تووندڕۆیی دادەنەوێنین".
نێچیرڤان بەرزانی دەڵێت: ھەروەھا پابەندیی خۆمان بە پاراستن و پشتگیریکردنی ئاشتی لە ناوچەکە و جیهان دووپات دەکەینەوە".
هه‌موو ساڵێك به شێوه‌یه‌كی نه‌ریتی، سێیه‌مین سێشه‌مه‌ی مانگی ئهیلوول، كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان كۆبونه‌وه‌یه‌ك پێكدێنێت. له كاتی پێكهاتنی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی له 21 ئه‌یلوولی ساڵی 1981، بڕیار درا كه ئه‌م ڕؤژه، واته سێیه‌مین سێشه‌مه‌ی مانگی ئهیلوول، به فه‌رمی به "ڕۆژی جیهانی ئاشتی" دابنرێت. هه‌روه‌ها بڕیار درا كه له‌م ڕۆژه‌دا پێداچونه‌وه‌ی باری ئاشتی بكرێت له ناو خودی وڵاتان و له نێوان وڵاتان و له نێو خه‌ڵكی ناوچه جیاوازه‌كانی جیهان.
له 30 نۆڤه‌مبه‌ر (تشرینی دووه‌م)ی هه‌مان ساڵ دا، بڕیارنامه‌ی 3667 ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، ئه‌م ڕۆژه‌ی به ناوی "ڕۆژی جیهانی ئاشتی" هه‌ڵبژارد و بڕیاری دا، كه له‌م ڕۆژه‌دا هه‌موو شه‌ڕ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كان بكه‌ونه ناو ئاگربه‌سته‌وه، چه‌كه‌كان دابنرێن و دوور بكه‌ونه‌وه له توندوتیژی.
دوای كه‌مپینی "ڕۆژیك بۆ ئاشتی" له لایه‌ن جێرمی جیلی (Jeremy Gilley)، ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ری به‌ریتانی، كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له ئه‌یلوولی 2001 ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بڕیارنامه‌ی 55282 نیشان دا، كه به‌پێی ئه‌وه له ساڵی 2002 ه‌وه، هه‌موو ساڵێك ڕۆژی 21 ئهیلوول به ناوی "ڕۆژی جیهانی ئاشتی" دیاریكرا.
به‌م شێوه‌یه بیرۆكه‌ی بڕیاردانی ڕۆژێك به ناوی "ڕۆژی جیهانی ئاشتی"، 35 ساڵه كه شێوه‌ی گرتووه و 14 ساڵه كه به فه‌رمی ڕۆژی 21 ئهیلوول به ناوی "ڕۆژی جیهانی ئاشتی" ناونراوه. به‌ڵام ئه‌م ڕۆژه له نێو خه‌ڵك و هاوڵاتیانی ئاسایی كه‌متر گرنگی پێده‌درێت.
PM:01:43:21/09/2019