سەرەکی
هەواڵ
کوردستانی
عیراقی
جیهانی
وەرزش
راپۆرت
چاوپێکەوتن
بەرنامەکانی تیڤی
گفتوگۆی سپی
فۆکەس
کوولتور
ئەستێرەکان
کەشوهەوا
وتار
سایتەکان
هەمەرەنگ
دۆکۆمێنت
تەندروستی
LIFESTYLE
کولتوور
گەلەری
کلیپ
ڤیدیۆ
گۆڤار
حکومەتی هەرێم گەشت لەخاوەن کۆمپانیا قەرزارەکان قەدەغە دەکات
بەڕێوەبەری گشتیی باجهكان له وهزارهتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند" ئەو کۆمپانیایانەی کە قەرزی حکومەتیان لەسەرە لە کۆمپانیاکان و باجی عەقار و زۆر جۆری دیکەی قەرزی گشتی، ئاگادار دەکرێنەوەو ئەگەر بەدەم دانەوەی قەرزەکانەوە نەچوون، گەشتیان لێقەدەغەدەکرێت".
د. كهمال تهیب، بەڕێوەبەری گشتیی باجهكان له وهزارهتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕاگەیاندووە "رێكاری زۆر توند بهرانبهر ئهوانه دهگیرێته بهر کە باج نادهن“.
ڕوونیشی کردەوە، ئەو کەسانەی باج نادەن یهكهمجار ئاگادار دهكرێتهوە، ئهگهر نەچوون، لێژنهیهك دروست دهكرێت و بڕی قهرزهكهی دهكرێته نووسراو، ئهگهر هەر نەچوون بۆ دانی باجەکە، ئاگاداری دووهم دهكرێنەوە.
بەڕێوەبەری گشتیی باجەکان کە بەماڵبەڕی باسی راگەیاندووە پاش ئاگادارکردنەوەی دووەم، سزا دەستپێدەکات و دەست بەسەر موڵک و ماڵی قەرزارەکەدا دەگیرێت، دواتر وەزارەتی ناوخۆ ئاگادار دەکرێتەوە تاوەکوو گەشتکردن لە کەسانی قەرزار قەدەغە بکات.
ئەوەشی ئاشکرا کرد کە ئێستا دەست بە ڕێگریکردن لە گەشتکردنی چەند کەسێک کراوە و ”لەمبارەیەوە وەزارەتی ناوخۆ نووسراو بۆ فڕۆکەخانەکان دەکات“.
ئەوە لە کاتێکدایە کە ژمارەیەکی بەرچاویش لە کۆمپانیاکانی سەر بەحیزب و کەسانی حیزبی و کەسوکارەکانیان کە خاوەن کۆمپانیان قەرزاری حکومەتن.
PM:04:37:21/09/2019
باج
کۆمپانیا
گەشت
وەزارەتی ناوخۆ: چوار هەزار پاسپۆرت لە هەولێر وەرنەگیراونەتەوە
بەوێنە.. چەند هونەرمەندێک لە رۆژی جلی کوردیدا بەمشێوەیە دەردەکەون
سەیرترین مەرج لەگرێبەستی نێوان ئیندریک و خۆشەویستەکەی هەیە
ئەستێرەکان
وێنە.. دینا چەند وێنەیەکی جیاوازی خۆی بڵاوکردەوە
وێنە.. کۆمپانیایەکی گەورەی جیهانی داوای لێبوردن لە هەیفا وەهبی دەکات
ڤیدیۆ.. غەزەل مستەفا گۆرانییەکی هونەرمەند زەکەریا دەڵێتەوە
ڤیدیۆ.. گۆرانیبێژێکی کورد ژیانی هاوسەرگیری پێکهێنا
ڤیدیۆ.. نازدار لەگەڵ کچەکەی گۆرانی دەڵێت
Spee Media