وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر رێگرتن لە مەحمود سەنگاوی هاتە دەنگ و دەڵێت" هیچ دەستێکی لە پشتەوە نەبووە".
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانی، رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێم دەربارەی روداوی رێگرتن لە مەحمود سەنگاوی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی کە بچێتە هەولێر، دەڵێت " لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن و روداوێکی نەخوازراو بوە، ئەو روداوە هیچ دەستێکی لەپشت نەبوە".
دەربارەی تەقەکردنیش لە بارەگای پارتی و یەکێتی کە لە سلێمانی و هەولێر لە شەوانی رابردوودا روویاندا، رێبەر ئەحمەد دەڵێت" "هەرکەس یاسا پێشێلبکات و رێزی بارەگاکان بشکێنێت، ئەوە پیچەوانەی سیاسەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانە و هەرکەسێک و لایەنێکی لەپشتبێت، دەبێت ئەو بابەتە بەپێی یاسا چارەسەربکرێت و تاوانباران بدرێنە دادگا".
وەزیری ناوخۆ دەربارەی پرسی گۆڕانکاری لە پۆستە حکومیەکاندا وتی،" گۆرانکاری لە پۆستە حکومیەکان پرۆسەیەکی بەردەوامە و تهواوی ئاستهكان ههر له بهڕێوهبهرانی گشتی و قائیمقام تا بهڕێوهبهری ناحیەکان دەگرێتەوە".