ملیۆنەها خەڵکی لە جیهاندا یەکدەگرن‌و گەورەترین خۆبیشاندانی ژینگەیی ئەنجام دەدەن



لە نزیکەی ١٨٥ وڵاتی جیاجیاوە، چەندین چالاکوان و خەڵکی لە جۆرەها تەمەن، گەورەترین خۆبیشاندانی ژینگەییان ئەنجام دا. ئەم چالاکوانانە بە یەکدەنگ داوایان دەکرد کە حکومەتی دەوڵەتە جیاجیاکانی جیهان دژی گەرمبوونی زەوی بوەستنەوە.

 
 بەپێی ڕاپۆرتێکی "زە ئیندیپێندێنت"، ئەو خۆپشاندانە گەورەیە دوای ئەوە هاتە ئاوارە کیژێکی چالاکوانی گەنجی سویدی بە ناوی ( گرێتا تەنبێرگ) نزیکەی ١٢ مانگ لەمەوبەر جووڵانەوەیەکی گەنجانی ژینگەپارێزی دەست پێ کرد. ئەو گەنجانەی کە هێشتا لە قوتابخانە سەرەتایی و ئامادەییەکان دەخوێنین پشتگیریان کردو دەستیان کرد بە خۆپیشاندان و داوایان لە پێگەیشتووەکانیش کرد کە پشتیان بگرن. 

 
گرێتا تەنبێرگ تەمەنی ١٤ ساڵەو باوکی هونەرمەندەو سەرەتای چالاکیەکانی لەسەرەتاوە لە بەردەم پەرلەمانی سویدەوە دەستیپێکردو لە ماوەیەکی زۆر کەمدا ئەم چالاکییە جەماوەرێکی زۆر لە مێرمنداڵ و گەنجان پەیوەندیان پێوەکرد.

 
" زە ئیندیپێندێنت" ئاماژە بۆ ئەوە دەکات لەو ساتەوە، چەندین کەس شوێنی کاریان بەجێ هێشتووە، بە کارمەندانی کۆمپانیا بەناوبانگەکانی وەک ئەمازۆن و فەیسبووکیشەوەو، ڕژاونەتە سەر شەقام. مامۆستا و دکتۆرەکان ئۆفیسی کاریان بەجێ هێشتووە و لەگەڵ خۆبیشاندەرە گەنجەکان داوای چارەسەرێک دەکەن بۆ ئەو کێشەیەی کە ڕەنگە لە داهاتوویەکی نزیک ببێتە هۆی لەناوبردنی مرۆڤایەتی، کە گەرمبوونی زەوییە. 

بەپێی ڕاپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتووەکان، مرۆڤایەتی کەمتر لە دەیەیەکی لەبەردەستایە بۆ وەستاندنی ئەو زیانانەی کە بەبۆنەی پیشەسازییەکانەوە لە زەوی کەوتوون.

 


PM:08:53:21/09/2019