مەترسیدارترین لافاو رووبەرووی شاری ئەنبار دەبێتەوە

بەڕێوەبەری سامانە ئاوییەکان لە پارێزگای ئەنبار، ئەیاد ئەلراوی، رایگەیاند" رێوشوێنی پێویست گیراوەتە بەر، بۆ دورخستنەوەی مەترسی ئەو ئاوە زۆرەی تورکیا بەری دەداتەوە لە رۆژانی داهاتوودا".

 
ئەلراوی بەڕێوەبەری سامانە ئاوییەکان بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە" پێویستە ئەو بەربەستە خوڵیەی دروستکراوە بۆ بەرگرتن لەو لافاوە، فراوان بکرێت، تا کۆنترۆڵی ئەو ئاوە زۆرە بکرێت کە تورکیا بەری دەداتەوە".

 
بەڕێوەبەری سامانە ئاوییەکان، هاوڵاتیانی ئاسایی ئەو شارە کە زیادە رۆییان نەکردووە دڵنیا دەکاتەوە کە رووبەڕووی مەترسی نابنەوە، ئەوانەشی کە زیادەرۆییان کردووە ئەوان بەرپرسیارنین لێیان".

 
وەزارەتی سامانی ئاوی ئاگادار بەرپرسانی پارێزگای ئەنباری کردۆتەوە کە لەبەهۆی بەردانەوەی ئاوەوە ئاوی گلدراوەی بەنداوی حەدیسە زۆر بەرزدەبێتەوەو کاریگەری لەسەر ئەو پارێزگایە دەکات. 




PM:09:26:21/09/2019