ئەمڕۆ مووچەی ئەم توێژانە دابەشدەکرێت


وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، کە بەردەوام دەبن لەدابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران و ئەمڕۆش یەکشەممە ئەم وەزارەتانە مووچە وەردەگرن.

بەگوێرەی خشتەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٢ ی ئەیلولی ٢٠١٩ مووچەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، وەزارەتی ناوخۆ، وەزارەتی خوێندنی باڵا، ئەوقاف، بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەرێم، لیوای نەوت، زێرەڤانی، بەرگری فریاکەوتن، دەزگایی ئاسایش و ئەنجومەنی ئاسایش دابەش دەکرێت. 

ئەم مووچەیەی دابەشدەکرێت مووچەی مانگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٩یەو حەوتەم مووچەیە کە بەبێ پاشەکەوت دابەشدەکرێت. 
 


AM:10:05:22/09/2019