خانمە مۆدێلی ناسراو و شاجوانی سلێمانی، بە ستایلێکی زۆر جیاوازو سەرنج ڕاکێش دەردەکەوێتەوە.
شنیار ئەحمەد ناسراو بە یارجان، ئەمڕۆ یەک شەممە رێکەوتی ٢٢ ی ئەیلولی ٢٠١٩ نوێترین وێنەی خۆی لە تۆڕێکی کۆمەڵایەتیدا بڵاوکردەوە کە بەشێوەیەکی تەواو جیاواز و سەرنجڕاکێش دەردەکەوێت و سەرنجی هەندێک لە فانەکانی بەلایی خۆیدا ڕادەکێشیت.
شنیار ئەحمەد ناسراو بە یارجان لەدایکبووی ساڵی 1996 خوێندکاری زانکۆی سلێمانی كۆلێجی زانستی كۆمپیوتەرە، هەمیشە بەوێنە جوان و مۆدەکانی سەرنجی هەوادارانی رادەکێشێت، لە ماوەی ڕابردودا بڵاویكردەوە، كەبۆتە شاجوانی سلێمانی و بە فەرمی لەلایەن وەزارەتی ڕۆشنبیریەوە ئەو نازناوەی پێ بەخشراوە.