بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی رووداوی تەقەكردن لە لقی 4ی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕادەگەیەنێت دەڵێت دانیان بە "تاوانەکەیاندا ناوە".
لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانیڕایگەیاندووە " توانرا لە ماوەی 48 سەعاتدا کەسی تەقەکەر و هاوکارەکەی دەستگیربکرێت".
ئاسایشی سلێمانی ڕاشیگەیاند تۆمەتباران دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە و دەست بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلەشدا گیراوە كە كارەكەی پێ ئەنجامدراوە كە لەجۆری لاندكرۆزەری ستەیشنە، هەروەها دەستبەر ئەو چەكەشدا گیراوە كە تەقەكەی پێكراوە كە لەجۆری (هۆك)ە.
ئەوەشی رونكردوەتەوە: دوای لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان دەركەوتووە كەسەكان سەربەخۆ ئەو كارەیان ئەنجامداوەو لێكۆڵینەوەش لەگەڵیان بەردەوامەو بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێت.