ترەمپ: هیچ پلانێكی بۆ بینینی سەركردەكانی ئێران لە نیویۆرك نییە

سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا رایدەگەیەنێت، هیچ پلانێكیان بۆ بینینی سەركردەكانی ئێران لەپەراوێزی كۆبونەوەی كۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان نییە.

ئەمرۆی یەك شەممە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا رایگەیاند، هیچ پلانێكی بۆ بینینی سەركردەكانی ئێران لەپەراوێزی كۆبونەوەی كۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان لە نیویۆرك  نییە.

ئەم لێدوانەی ترەمپ لەكاتێكدایە، ڕۆژی هەینی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەنووسیدا وتی كە "ئاسانترین كارم ئەوەیە  فەرمان بكەم بە هێرش بۆ سەر 15 پێگەی ئێران و ببێتە ڕۆژێكی خراپ بۆ ئەو وڵاتە. دەتوانم ئەوە بكەم و هەموو شتێك ئامادەیە، بەڵام نامەوێت ئەوە بكەم ئەگەر هەلێك هەبێت بۆ ئەنجام نەدانی ئەو كارە

هاوكات هەر لە ڕۆژی هەینیدا گەمارۆی زیاتری خستە سەر ئێران، كە بانكی نیشتمانی ئێرانی كردووەتە ئامانج.


PM:05:09:22/09/2019