دایکی بەهمەنی قوبادی لە تاران دەستبەسەر دەکرێت

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو رایدەگەیەنێت" هێزە ئەمنییەكانی فڕۆكەخانەی ئیمام خومەینی تاران وێڕای پێشگرتن لە سەفەری دایكی بەهمەن قوبادی، دەستبەسەریان كردووە".

 
بەهمەنی قوبادی بە بڵاوكردنەوەی پۆستێك لە لاپەڕەی فەیسبووكی خۆی، هەواڵی دەستبەسەر كرانی دایكی پشتڕاست كردۆتەوە و ڕایگەیاندووە، بەداخەوە ئێستا ئاگادار كرامەوە، كە دایكی پیرم لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ئیمام خومەینی لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستبەسەر كراوە.


ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە بە میدیاکانی راگەیاندووە، ڕۆژی شەممە 21ی ئەیلول 2019 هێزە ئەمنییەكانی فڕۆكەخانەی ئیمام خومەینی تاران وێرای پێشگرتن لە سەفەری دایكی بەهمەن قوبادی، دەرهێنەری كورد بۆ دەرەوەی ئێران، دایكی ناوبراویان بە ناوی ”ئێران حەمزەیی“ دەستبەسەر كردووە.

 


ئه‌م بابه‌ته ‌4294 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:11:10:22/09/2019