وەکو نەریتێکی ساڵانە سەنتەری ڕایەڵ بۆئاڵوگۆڕی کلتوریشەشەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی كولتوورە جیاوازەكانی ئەنجامدا لە پاڕکی دەروازەی شاری رانیە.
لە فێستیڤاڵەکەدا جگە لە چەند گرووپێكی كوردستان، چەندین گرووپی هونەری و کولتووری وڵاتانی دیكە بۆ ئەمساڵ بەشداریانکرد و چالاکییە هونەری و کولتوورییەکانیان نمایش کرد.
بە بەشداربوانی فێستیڤاڵــ ئێک هاتبوون لە گرووپەكانی ئوردن، هیندستان، مەغریب، میسر، عێراق، مەکسیک، ئێران، خوراسان و، چەندین تیپی میللی و هونەری لە شارەکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک و کەرکوک.
ئامانج لە ڕێکخستنی ئەم فێستیڤاڵە ئاشناکردنی هونەر و کەلتووری نەتەوە و گەلانی جیاوازە بە یەکتر.
فۆتۆ/کوردە ـ پشتیوان