وێنە.. هێلی لەڤ بەتەواوی ستایڵی خۆی دەگۆڕێت

خانمە ئەستیرەی فاسیۆن و گۆرانی کوردی هێلی لەڤ لە نوێترین دەرکەوتنیدا بەتەواوی ستایڵی خۆی گۆڕیووە.

 
لەڤی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی خۆی بڵاوکردۆتەوە کە قژی رەش کردووەو بەسەر جەستە پڕکەیدا بەریداوەتەوە کە تەواو جیاوازە لە ستایڵەکانی پێشووی.
هێلی لەڤ، لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە دایكبووە و بە دوو كلیپ توانی ناوبانگێكی جیهانی بەدەستبهێنێت و لە ئێستادا بە دەوڵەمەندترین خانمە گۆرانیبێژ دادەنرێت لە ھەرێمی كوردستان.


هێلی لەڤ، خۆی ناوی هێلین عەبدوڵڵایەو ناسراو بە ھێلی لەڤ لەدایکبووی ١٦ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٨ لە ورمێ ، کچە هونەرمەند و گۆرانیبێژ و سەماکەر و ئەکتەری کوردە ، بەرهەمەکانی بە زمانی ئینگلیزیین ، لەسالی ٢٠١٣ بەهۆی گۆرانی "Risk It All” ناسرا، لەساڵی ٢٠١٤ لە فیلمی (Mardan)، هێلین لەئێستادا لە لۆس ئانجلەس لەئەمریکا دەژی.

 


AM:12:31:23/09/2019