چەمچەماڵ .. پێنج کەس بە تۆمەتی کووشتنی ژنێکی گەنجی عەرەب دەستگیردەکرێن
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند " پێنج تۆمەتبارمان دەستگیرکردووە کە په‌یوەندیان به دۆسیه‌ی كوشتنی ژنێكی عەرەبەوە له قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ هەیە".
ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه ٢٣ ی ئەیلول له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی دەست " سپی " کەوتووە ئاماژه‌ی به‌وه دەکات "رۆژی 7-9-2019 ته‌رمی هاوڵاتی (ف، أ، ش) به ره‌گه‌ز عه‌ره‌ب، له‌دایكبووی 1994 له گوندێكی سه‌ر به ناحیه‌ی شۆڕش دۆزرایه‌وه و دوای به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه‌ی هێزه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی شۆڕش و وه‌رگرتنی فه‌رمانی دادوه‌ر، توانرا پێنج تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكرێن و ده‌ستیش بگیرێت به‌سه‌ر چه‌كێكی جۆری تاپڕدا ".
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "له ئێستادا سه‌رجه‌م تۆمه‌تباره‌كان به‌پێی مادده‌ی 406 له یاسای سزادانی عێراقی راگیراون".
AM:10:51:23/09/2019