وەزیری تەندروستی لەبارەی رێكخستنەوەی دەوام بڕیارێکی نوێی دەرکرد

وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی رێكخستنەوەی دەوام بۆ نۆرینگە پزیشكییەكان بڕیارێكی نوێی دەركرد و هۆکارەکەشی بۆ وەرزی زستان گەڕاندۆتەوە.

بە گوێرەی نوسراوێكی، وەزارەتی تەندروستی كە واژۆی د. سامان بەرزنجی بەسەرەوەیە تێیدا هاتووە، "لەبەر ئەوەی لەوەرزی زستان نزیك دەبینەوە دەوامی نۆرینگە پزیشكییەكانیش گۆڕانكاری بەسەردا دێت و لە كاتژمێر سێی پاشنیوەڕۆ تا حەوتی ئێوارە دەبێت".

نووسراوەكە ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی نۆرینگە پزیشكییە میللیەكان و راوێژكارییەكانی هەولێر، دهۆك، سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان، راپەرین و كۆیە كراوە.


PM:04:59:23/09/2019