سلێمانی.. لە کێشەیەکی کۆمەڵایەتیدا دوو کەس بریندار بوون


لەنزیک کەمپی زانکۆی سلیمانی بەهۆی شەڕە تەقەوە باوک و کوڕێک بوونە قوربانی.

نەقیب سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ڕایگەیاند" ئێوارەی ئەمڕۆ ٢٣ ی ئەیلولی ٢٠١٩ لەبەردەم کەمپی زانکۆی سلێمانی، لەناو ئۆتۆمبیلێکەوە دەستڕێژی گولـلە لە ئۆتۆمبیلێکی تر کراو لەئەنجامدا کوڕو باوکێک بریندار بوون و بەپەلە گەیەندراونەتە نەخۆشخانەو لەئێستاشدا باری تەندروستیان جێگیرە". 

هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد" کێشەکە کێشەی نێوان دوو بنەماڵە بووە و شەڕ لە نێوانیاندا دروستبووە، لە ئێستاشدا سکاڵای یاسایی لەسەر تەقەکەرەکان تۆمارکرواوە و فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە". 
 


PM:08:32:23/09/2019