وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان نوسراوێک ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی نۆرینگە پزیشکییە میللیکان و ڕاوێژکارەکان دەکات.
بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە واژۆی دکتۆر سامان بەرزنجی لەسەرە و تێیدا هاتووە" لەبەر ئەوەی لەوەرزی زستان نزیک دەبینەوە، دەوامی نۆرینگە پزیشکییەکانی هەولێر و دهۆک و سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین و کۆیە گۆڕانکاری بەسەردا دێت و لە کاتژمێر سێی پاشنیوەڕۆ تا حەوتی ئێوارە دەبێت".