مانگی داهاتوو دەست دەکرێت بەدابەشکردنی مووچەی ئەم توێژە


ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی ٢٣ ی ئەیلولی ٢٠١٩  بەڕێوەبەری گشتی دیوان لەوەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی رایگەیاند" مانگی داھاتوو کەمئەندامان موچەی مانگی ١ی ئەمساڵ وەردەگرن، بۆ رێککردنەوەی موچەکانیان پێویستە لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران قسە بکەین".

فوئاد سدیق، بەڕێوەبەری گشتی دیوان لەوەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی ھەرێم ڕایدەگەیەنێت: ئەو موچەیەی ئەو کەمئەندامانە وەریانگرت، موچەی مانگی ١٢ ی ساڵی ٢٠١٨ بووە، لەمانگی داهاتوودا مووچەی مانگی یەکی ٢٠١٩ وەردەگرن و بەمشێوەیەش دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبێت.

راشیگەیاند: شێوازی دابەشکردنی موچەی ئەو ١٣ ھەزار کەمئەندامە، بەھەمان شێوە لەگەڵ کەمئەندامانی دیکە دەبێت، ئەو رۆژەی ئەوان موچەیان وەرگرن، ئەو کەمئەندامانەش مووچە وەردەگرن. 



PM:08:58:23/09/2019