نمایشکار و فۆتۆمۆدێلی کورد شەبنەم بارانی، بە ستایلێکی تەواو جیاواز دەردەکەوێت.
خانمە مۆدێلی کورد شەبنەم بارانی، لە واڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئینیستاگرام" نوێترین وێنەی خۆی بڵاوکردەوە کە تەواو سەرنج ڕاکێش دەردەکەوێت و فانەکانی سەرسامی خۆیان بە جوانییەکەی دەردەبڕن.
شەبنەم بارانی، بە ڕەچەڵەک خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە و تەمەنی ٢٤ ساڵە، ماوەی ٢٠ ساڵە لەگەڵ خانەوادەکەی لە وڵاتی نەرویج دەژی، پێشتر بە میدیاکانی ڕاگەیاندبوو کە بە نیازە نۆڕینگەیەکی پسپۆڕی دەروونی لە کوردستان بکاتەوە.