سووریا.. ئۆپراسیۆنی هاوبەشی تورکیا و ئەمریکا دەستیپێکرد

ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٤ ی ئەیلولی ٢٠١٩ دووەم قۆناغی گەشتی هاوبەشی توركیا و ئەمریكا لەسەر سنوری توركیا دەستیپێكرد.  

لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی بەرگریی توركیا ڕایگەیاند" لەچوارچێوەی فشارەكانی توركیا  بۆسەر ئەو وڵاتانەی پەیوەندییان بە قەیرانی سوریاوە هەیە بەتایبەت ئەمریكا، فرۆكەكان دوو كاتژمێر بەسەر ئاسمانی خۆرهەڵاتی فوراتدا سوڕاونەتەوە و لەدوای دەستپێكردنی  ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی نێوان توركیا و ئەمریكاش ئەمە یەكەمجارە توركیا فرۆكەی جەنگی ئێف ١٦ بۆ سەر ئەو ناوچەیە هەستێنێت".  

پێشتر ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك کۆماری توركیا ڕایگەیاند بوو تاكۆتایی مانگی ئەیلول چاوەڕوان دەكەن ئەگەر لەلایەن ئەمریكاوە هەنگاوی جدییان بەدی نەكرد ئەوا خۆیان تاك لایەنە پلانەكانیان بۆ دامەزراندنی ناوچەی ئارام دەخەنە بواری جێبەجێكردنەوە. 
 


AM:11:53:24/09/2019