ترامپ هەڕەشەی سزادانی زیاتری لە ئێران دەکات
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌میانه‌ی وتارێكدا له کۆبوونەوەی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕایگەیاند، تا ئێران پابه‌ندی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان نه‌بێت، سزاكانی سه‌ر ئه‌و وڵاته لانابرێن و له داهاتوودا سزای زیاتریش به‌سه‌ر تاران‌دا ده‌سه‌پێنن.
تره‌مپ جەختیکردەوە "ئێران سپۆنسه‌ری سه‌ره‌كی تیرۆرە له جیهان، تێگه‌یشتنێكی گشتی هه‌یه، كه ئێران هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ته‌واوی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست".
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، دوای هێرشه‌كانی سه‌ر سعوودیه سزاكانمان بۆ سه‌ر ئێران زیادكرد و وتیشی: له‌كاتێكدا گه‌لی ئێران شایسته‌ی خزمه‌تی زیاترن، پێویسته سه‌ركرده‌كانی ئێران ده‌ست له هه‌ڕه‌شه‌كانیان هه‌ڵگرن و ره‌فتاره‌كیانیان بگۆڕن.
سه‌باره‌ت گرژییه‌كانی نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكاش سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان گوتی: هیوادارین هیچ كات دۆخه‌كه به‌و ئاسته نه‌گات، كه سوپای ئه‌مه‌ریكا به‌كار بهێنین.
تایبه‌ت به پرسی ئابووری و بازرگانی له جیهان، تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، بازرگانیكردن له‌لایه‌ن چه‌ند وڵاتێكه‌وه قۆرخ كراوه و دووپاتیكرده‌وه، ریفۆرم له سیسته‌می بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین.
سه‌باره‌ت به ناكۆكییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و كۆریای باكووریش تره‌مپ وتی: پێویسته كۆریای باكوور به‌ڵێنه‌كانی جێبه‌جێ بكات.
سەبارەت بە دوا پەرەسەندنەکانیان لەگەڵ تالیبان وتی: به‌داخه‌وه بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان ده‌یه‌وێت درێژه به سیاسه‌تی تیرۆر بدات.
تره‌مپ پاڵپشتی خۆشی بۆ ئازادییه‌كان ده‌ربڕی و جه‌ختی كرده‌وه، پاڵپشتی ئه‌و نه‌ته‌وانه ده‌كه‌ین كه گرنگی به رۆڵی ئافره‌ت ده‌ده‌ن و ده‌بێ پارێزگاری له ئازادی و دیموكراسی جیهان بكه‌ین.
PM:07:01:24/09/2019