ئایا بەرهەم ساڵح هاوشێوەی تاڵەبانی لە نەتەوە یەکگرتووەکان بە کوردی قسە دەکات؟

سبەی چوار شەممە ٢٥ ی ئەیلول د. بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەککگرتووەکان لە نیویۆرک وتارێک دەخوێنێتەوە، خەڵکی کوردستان چاوەڕێی ئەوە دەکەن، بەرهەم ساڵحیش هاوشێوەی تاڵەبانی ئەو دەمەی سەرۆک کۆماری عێراق بە شێک لە وتارەکەی بە کوردی بخوێنێتەوە.


بەپێی راگەیەندراوێكی نوسینگەی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق،" ئەمڕۆ سێ شەممە، سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح بە سەرۆکایەتی شاندێكی عێراق، بەشداریکرد لە کۆبونەوەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان كە لە ئێستادا لە شاری نیویۆرك بەڕێوەدەچێت". 


ئەوەشخراوەتەرو، بڕیارە سبەینێ چوار شەممە، بەرھەم وتاری عێراق لە کۆبونەوەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان و تێڕوانینی عێراق سەبارەت بە چەند پرسێکی  ناوچەیی و نێودەوڵەتی پێشکەش بکا، خەڵکی کوردستان داوا دەکات بەشێک لە وتارەکەی بە کوردی پێشکەش بکات.


PM:08:48:24/09/2019