لەساڵیادی ڕیفراندۆمدا بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە
مەسعود بارزانی لەساڵیاندی ڕیفراندۆمدا پەیامێکی بڵاویکردەوە و رایگەیاند، لە دوەم ساڵڕۆژی ریفراندۆمدا "سڵاو لەوانە دەکەم، کە هەرگیز خۆیان نەچەماند".
مەسعود بارزانی لە تویتێکدا بەبۆنەی دوەم ساڵڕۆژی ریفراندۆم لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی، "لەم رۆژە تایبەتەدا بە بەرزی و بەڕێزەوە سڵاو لەوانە دەکەم، کە هەرگیز خۆیان نەچەماند".
ریفراندۆمی سەربەخۆیی لە 25-9-2017 لە هەرێمی کوردستان و ناوچە جێناکۆکەکان بەڕێوەچوو، لەلایەن كۆمیسیۆنی باڵای سهربهخۆی ههڵبژاردن و راپرسی ههرێمی كوردستان سەرپەرشتی کرا، دواتر و کەمتر لە مانگێک دوای ڕیفراندۆم لە 51%ی خاکی باشوری کوردستان لەلایەن هێزە عێراقیەکانەوە کۆنتڕۆڵکرا.
PM:03:07:25/09/2019