مەسرور بارزانی پۆستی دا بە هەڵسوڕاوێکی پێشووی گۆڕان
محەمەد حاجی، هەڵسوڕاوی پێشووی بزووتنەوەی گۆڕان لەلایەن مەسرور بارزانییەوە کرایە یاریدەدەری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بۆ كاروباری تەندروستی و كوالێتیی خۆراك و دەرمان.
میدیای پارتی بڵاویكردوەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، 25-9-2019 لەلایەن مەسروور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان فەرمانی دەستبەكاربوون بۆ محەممەد حاجی وەكو یاریدەدەری سەرۆكوەزیران بۆ كاروباری تەندروستی و كوالێتیی خۆراك و دەرمان، بەپلەی وەزیر، واژۆكراوە.
ئەمە دووەم جارە لەم کابینەیدا لەلایەن مەسرور بارزانیەوە پۆست بەو کەسانە دەدرێت کە پێشتر گۆڕان بوون و لە بزووتنەوەکە دوورکەوتوونەتەوە.
PM:04:40:25/09/2019