زەریف: هیچ ئەگەرێک بۆ کوبونەوەی ترەمپ و ڕۆحانی نییە

محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، هیچ ئەگەرێک بۆ کوبونەوەی سەرۆکی وڵاتەکەی و سەرۆکی ئەمریکا لە نیۆرک نیە.

جەواد زەریف وتی" ئەگەری کۆبونەوەی حەسەن روحانی و دۆناڵد ترەمپ سفرە، پێویستە لە پێشتدا ئەمریکا سزا سەپێنراوەکانی سەر ئێران هەڵبگرێت، ئەگەر خوازیاری گفتوگۆیە".

ئەو وتانەی زەریف لە نیویۆرک و لە میانەی کۆبونەوەیدا بو لەگەڵ ئەو لایەنانە هێشتا پابەندی رێککەوتنە ئەتۆمیەکەن و وتیشی" چارەسەری دیبلۆماسی تاکە رێگایە بۆ چاەرسەری کێشەکان".

وەزیری دەرەوەی ئێران، جەختی لە گرنگی ئەو جۆرە کۆبونەوانەش کردەوە و ئاماژەی بەوەدا کۆبونەووی لەو جۆرە بۆ بەخۆدا چونەوە و چاوخشانەوە بە روداوەکاندا زۆر گرنگە.


ئەو وتانەی زەریف لەکاتێکدایە، ئەمرۆ وتەبێژێک بەناوی حکومەتی ئێران بڵاویکردەوە ئێران ئامادەیە بۆ پێدانی گەرەنتی و قبوڵکردنی هەندێک گۆڕانکاری سنوردار لە رێکەوتنە ئەتۆمییەکە، بەو مەرجەی ئەمریکا بگەڕێتەوە بۆ رێکەوتنەکە.


PM:05:42:25/09/2019