دوا زانیاری لەسەر دۆخی تەندروستی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ئاشکرا دەبێت
لەدوایی دەنگۆیی بڵاوبوونەوەی تێکچوونی بارودۆخی تەندروستی هێرۆ ئیبراهیم، ئەندامێکی خانەوادەکەیی زانیاریی گرنگ ئاشکرا دەکات لەسەر تەندروستی ناوبراو.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ ی ئەیلولی ٢٠١٩ محەمەد سابیر، ئەندامی خانەوادەی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، ڕایگەیاند" ئەو هەواڵانەی لەسەر ناوبراو بڵاوکراوەتەوە هەمووی دوورن لە ڕاستییەوە، هێرۆ خان باری تەندروستی جێگیرە و لە دۆخێکی زۆر باشدایە".
ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد ناسراو بە ھێرۆ خان (١٩٤٨) لەدایکبووە، خێزانی جەلال تاڵەبانی سەرۆکی پێشووی عێراقە و کچی نووسەر و ڕۆشنبیری کورد، ئیبراھیم ئەحمەدە، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە.
PM:07:28:25/09/2019