شاسوار عەبدولواحید لە ساڵیادی ڕیفراندۆم: سەرکردە هەڵەیەکی کرد دەبێت داوایی لێبووردن بکات

ئەمشەو چوارشەممە ٢٥ی ئەیلولی ٢٠١٩ سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە ساڵیادی ڕیفراندۆم ڕایگەیاند "پێمان وابوو کە ئەنجامدانی ڕیفراندۆم کارێکی هەڵە بوو هاوڵاتیانی کوردستان زەرەر دەکەن و با چەند ساڵێکی تر چاوەڕوانمان کردایە". 

هەر لە پەیامەکەی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێدا هاتووە، بەڕایی ئێمە با نەگەڕێینەوە ڕابردوو، کە ئێمە پێمان خراپ بێت کە میللەتەکەمان بەشداری ڕیفرانۆمی کردبێت، ئەوەی ئەمڕۆ قسەی لەسەر بکرێت تەنها دوو خاڵە، یەکەم " هەر مرۆڤێک و هەر سەرکردەی وڵاتێک هەڵەیەکی کرد دەبێت داوایی لێبووردن بکات"، خاڵی دووەم ئەوەیە کە ئێمە لە ئێستە بەدواوە چی بکەین،پێمان وایە کە دەبێت هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی عێراقدا هەوڵ بدات پێگەی خۆی بەهێز بکات. 

زۆرینەی حزبەكانی كوردستان لە حەوتی حوزەیرانی ٢٠١٧، بڕیاریدا رۆژی ٢٥ ی ئەیلول، ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی كوردستان ئەنجام بدرێت، بەگوێرەی ئامارەكانی لەبارەی ریفراندۆمی كوردستان لەلایەن كۆمسیۆن بڵاوكرایەوە، سێ ملیۆن و ٣٠٥ هەزار و ٩٣٥ كەس بەشداریان لە پڕۆسەكە كردووە كە دەكاتە لەسەدا ٩٢ پۆینت ٧٢ لەو ژمارەیە، دوو ملیۆن و ٨٦١ هەزار و ٤٧١ كەس بە بەڵێ دەنگی داوە و ٢٢٤ هەزار و ٤٦٤ كەسیش بە نەخێر و ٢١٩ هەزار و ٩٩٠ دەنگیش پووچەڵ بوو، بەمەش زیاتر لە لەسەدا ٩٢ ی خەڵكی كوردستان بە بەڵێ دەنگیان بۆ سەربەخۆی كوردستان داوە. 

 




PM:09:24:25/09/2019