ترەمپ پێدانی ڤیزا بە بەرپرسانی حكوومەتی ئێران ڕادەگرێت

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا پێدانی ڤیزا بە بەرپرسانی حكوومەتی ئێران و خێزانەكانیان رادەگرێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی كۆشكی سپی دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەو وڵاتە پێدانی ڤیزای ئەمریكای بە بەرپرسە باڵاكانی ئێران و ڤەنزوێلا، راگرتووە و بە شێوەی پەنابەریش قبوڵیان ناكات.

بڕیارە نوێیەكەی ترەمپ ئەو ئێرانی و ڤەنزوێلییانە ناگرێتەوە كە ئێستا بەشێوەیەكی یاسایی لە ئەمریكا دەژین.
 


AM:09:17:26/09/2019