بنیامین نەتانیاهۆ راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی ئیسرائیل بە توندی وەڵامی سەرۆك كۆماری توركیای دایەوە و رایگەیاند "ئەوەی دەستبەرداری درۆكردن سەبارەت بە ئیسرائیل نابێت و لە وڵاتەكەی كورد سەردەبڕێت و نكۆڵی دەكات".
بنامین نەتانیاهۆ راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی ئیسرائیل لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بە توندی وەڵامی ئەردۆغانی دایەوە و نووسی "ئەوەی دەستبەرداری درۆكردن سەبارەت بە ئیسرائیل نابێت و لە وڵاتەكەی كورد سەردەبڕێت و نكۆڵی دەكات لە رووداوی كۆمەڵكوژی ئەرمەنەكان، نابێت ئامۆژگاری ئیسرائیل بكات".
نەتانیاهۆ لە وەڵامیدا بۆ وتەكانی ئەردۆغان كە دژی ئیسرائیل كردبوونی دەڵێت "بەسە درۆكردن!".
رۆژی سێشەممە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا لە وتارەكەی لە كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان هێرشی كردە سەر ئیسرائیل و هێزەكانی ئاسایشی ئەو وڵاتەی بە دڕندە وەسف كرد و وتی "زۆرترین ستەمكاری ئەمڕۆ لە ناوچە فەڵەستینیـیەكانی ژێر دەسەڵاتی داگیركەری ئیسرائیل ئەنجام دەدرێت. چەند رۆژێك بەر لە ئێستا ژنێكی فەڵەستنی بە شێوەیەكی زۆر قێزەون لە لایەن ئیسرائیلەوە كوژرا".