مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی كۆدەبنەوە

بڕیارە ئەمڕۆ ھەردوو مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی كۆببنەوە و تاوتوێی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان و یەك لیستی كورد لە كەركووك بكەن.

كاكەمین نەجاڕ، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە میدیای حزبەكەی راگەیاند "ئەمڕۆ جارێكی دیكە ھەردوو مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی كۆدەبنەوە، لە كۆبوونەوەكەدا بابەتی سەرەكی تاوتوێكردنی پێكھیێنانی لیستێكی كوردییە لە ناوچە كوردستانییەكان، بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان".

هاوكات جەعفەر ئێمینكی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی رایگەیاند "لە كۆبوونەوەكەی ئەمرۆدا، پارتی و یەكێتی ئامادەكارییەكان بۆ كۆبوونەوەی سێ قۆڵی نێوان پارتی و یەكێتی و گۆڕان دەكەن، بۆ ئەوەی ئەو كێشانەی ماون لە كابینەی نوێی حكوومەتدا، بە ھاوبەشی چارەسەری بكەن، لە پێناو حكوومەتێكی بەھێز".




AM:11:12:26/09/2019