مۆزەخانەی نیشتیمانی ئەمنە سوورەكە داخرا

مۆزەخانەی نیشتیمانی ئەمنە سوورەكەی شاری سلێمانی، كە دەیان وێنە و پەیكەر و جێماوەكانی زیندانیان و خۆڕاگریی شارەكەی دژ بە سیاسەتی و زۆرداریی رێژێمی بەعسی لە خۆگرتووە داخرا.

مۆزەخانەی نیشتیمانی ئەمنە سوورەكە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك راگەیەندراوێكی بڵاوكردووەتەوە و ڕایگەیاندووە "دوای خۆڕاگرییەكی زۆری كارمەندانی مۆزەخانە كە زیاتر لە چوار مانگە موچە و بودجەی مۆزەخانە راگیراوە كە نەتوانراوە سێرڤزی بەشەكان و هۆلەكانی مۆزەخانە بكرێت بەم هۆیەوە كێشەی هونەری و تەكنیكیان بۆدروستبووە".

لە راگەیەندراوەكە ئەوە خراوەتەڕوو "زۆرێك لەكارمەندان كرێچی و خاوەنی منداڵن و پێویستیان بەسەرچاوەی بژێوی ژیانە كەبەناچاری رۆژانە دەچن بۆكاری كرێكاری تا بتوانن درێژە بەژیانی رۆژانەیان بدەن".

ئەمنە سوورەكە كە لەلایەن رژێمی بەعس وەكو زیندانێك وێنای ئەشكەنجە و ستەمی دەیان مرۆڤی كوردی لەسیمایدا هەڵگرتبوو لە ساڵی 1995 كرایە مۆزەخانەیەكی نیشتیمانیی.



PM:12:55:26/09/2019