سەرکردەیەکی یەکێتیی وەڵامی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد دەداتەوە

سەرکردەیەکی دیاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، وەڵامی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد دەداتەوە و رەتیکردەکاتەوە کە هۆکاری ناوخۆیی لە نەخۆشکەوتنی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمد-دا هەبووبێت.

پاش ئەوەی لە وتارێکدا، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، ئۆباڵی نەخۆشکەوتنی هێرۆ برایمی خوشکی خستە ئەستۆی ناکۆکی نادادپەروەریەکانی ناو حزبەکەی محەمەد وەتمان، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی ئەوەی رەتکردەوە کە هۆکاری ناوخۆیی لە نەخۆشکەوتنی هێرۆ برایمدا هەبووبێت.

محەمەد وەتمان، دەڵێت: خۆ مام جەلال پیاوی گەورە بوو، هەمووانیش لە خزمەتیدا بوون، كەس خەفەتی پێ نەدابوو، نەخۆشیش كەوت، مرۆڤ نەخۆش دەكەوێت و باشیش دەبێ، هێرۆ برایم یەکێکە لەو کەسانەی کە لە کوردستاندا خەباتیان کردووە، نەخۆشکەوتنەکەشی لە خەفەتی کەس نەبووە".

ئەوەشی بەدوور زانی کە کەس هەبێت بتوانێت خەم بە هێرۆ برایم بدات، لەبەر ئەوەی لەلایەکەوە هاوسەری جەلال تاڵەبانی بووە، لەلایەکی دیکەشەوە لە سەردەمی خەباتی شاخدا بەشداری و ئامادەیی هەبووە.

محەمەد وەتمان رایگەیاند: ئێمە كۆنگرەمان لە پێشە، ئەم خوشك و برایانەی بەنیازن خۆیان بۆ مەكتەبی سیاسی هەڵبژێرن، هەروەها بۆ سەركردایەتیش، دەبێ لە كۆنگرە خۆیان تاقی بكەنەوە، دەنگی كۆنگرە بەدەست بێنن، ئەمە بە ئارەزووی كەس نییە، دەنگی ئەندامانی كۆنگرەیە كە كێ بەرز دەكاتەوە و كێ دەخات".

ناوبراو بۆ میدیای پارتی ڕوونیشی کردەوە کە کادیرانی حزبەکەی لەوە دەرچوون کە لە ڕێگەی پروپاگەندەوە دەنگیان لە کۆنگرەدا بە کەسێک بدەن و وتی: ئێمە هەموومان یەك دەناسین و یەكێتیش حزبێكی ئازادە و لە گۆنگرە خوای دەكرد هەموو دەنگەكانی دەهێنا و شاناز دەبووە سكرتێری یەكێتی، بەڵام ئەوە بەدەنگە.


PM:05:19:26/09/2019