ئێران: کەشتییە نەوتهەڵگرە بەریتانیەکەی ئازاد کرد


ئەمڕۆ هەینی ٢٧ ی ئەیلولی ٢٠١٩ کەشتییە نەوتهەڵگرەکەی بەریتانیا دوای نزیکەی دوو مانگ لە دەستبەسەرکردنی لەلایەن سوپای پاسدارانەوە، کەناراوەکانی ئێرانی بەجێهێشتت. 

بەگوێرەی داتاکانی پێگەی "ریفینیتیف" تایبەت بە جوڵەی دەریاوانی، کەشتی نەوتهەڵگری بەریتانی "ستینا ئیمپرۆی" ئەمڕۆ هەینی ٢٧ ی ئەیلولی ٢٠١٩ بەندەر عەسابی ئێرانی جێهێشتووە و بەرەو ئاوییە نێودەوڵەتییەکان بەڕێکەوتووە، پێشتریش، دەسەڵاتدارانی ئێران، ٢٣ کارمەندی ئەو کەشتییەیان ئازادکردبوو.  

مانگی تەمموزی رابردوو سوپای پاسدارانی ئێران دەستبەسەرداگرتنی کەشتی نەوتهەڵگری بەریتانی "ستینا ئیمپرۆی" لە گەرووی هورمز راگەیاند و رۆژی چوارشەممەی رابردووش وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە ئازادکردنی کەشتییەکەی راگەیاند. 



AM:09:26:27/09/2019