عێراق وەڵامی ئێران دەداتەوە

وەزارەتی بەرگری عێراق وەڵامی باڵیۆزی ئێرانی لە بەغدا دایەوە و ڕایگەیاند وڵاتەکەی نابێتە گۆڕەپانی ململانێکانی نێوان ئەمریکا و ئێران.

تەحسین خەفاجی, وتەبێژی وەزارەتی بەرگری عێراق، وەڵامی ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی ئێرانی لە بەغدا دایەوە و رەتیکردەوە وڵاتەکەی بكرێته‌ گۆڕەپانی ململانێکانی نێوان ئەمریکا و ئێران.

خەفاجی رایگەیاند، هەرگیز رێگە نادەن عێراق ببێتە گۆڕەپانی شەڕ، وتیشی "خاکی وڵاتەکەمان هێڵی سوورە".

پێشتر، باڵیۆزی ئێران لە عێراق، هەڕەشەی بە ئامانجگرتنی هێزەکانی ئەمریکای لە عێراق کرد، ئەگەر واشنتن شەڕ لە دژی تاران بەرپا بکات.


PM:06:59:27/09/2019