نێچیرڤان بارزانی بەشداری لەدیداری دەرچوانی زانکۆی کوردستان دەکات
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ٢٧ ی ئەیلولی ٢٠١٩ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەشداری لە دیداری دەرچوانی زانکۆی کوردستان کردوو پێیڕاگەیاندن كە ئەوان داینه‌مۆی پێشكه‌وتنن.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له وتارەكەیدا لە دیداری ده‌رچووانی زانكۆی كوردستان رایگه‌یاند" زانكۆی كوردستان، له‌سه‌ر بنه‌مای پێگه‌یاندنی كادیری كلیل و لێهاتوو و سه‌ركه‌وتوو بۆ بازاڕی كار دامه‌زراوه و ئانجهكهشی به‌دیهێناوه و ده‌رچووانیش داینه‌مۆی پێشكه‌وتنن".
له به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا، نێچیرڤان بارزانی، ئاماژەی بەوەشکرد: به گوێره‌ی ئاماره‌كان لەسەدا ٩٩ ی ده‌رچووان له بواری گرنگی وه‌كو وزه، نه‌وت و گاز، دیپلۆماسی، په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندن له هه‌ردوو كه‌رتی گشتی و تایبه‌ت هه‌لی كاريان ده‌ستكه‌وتووه و هه‌لی كاریان بۆ كه‌سانی دیكه‌ش ره‌خساندووه.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دووپاتی له‌وه‌ش كرده‌وه، زانكۆ ده‌بێت قوتابییه‌ك ئاماده‌بكات، كه بازاڕی كار پێویستی پێ بێت، نه‌ك چاوه‌ڕێ بێت تا كارێك ده‌دۆزێته‌وه.
هاوکات لەکۆتایشدا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان په‌یامێكی تایبه‌تی ئاراسته‌ی ده‌رچووه ئاماده‌بووه‌كان كرد و رایدەگەیەنێت: ئێوه سه‌ركرده‌ی داهاتووی ئه‌و وڵاته‌ن، كوردستان پێویستی به ئێوه هه‌یه و له‌وه تێبگه‌ن، ئێمه میلله‌تێكین ته‌نها ده‌توانین به فێربوون و زانست و خۆماندووكردن ده‌توانین پێشبكه‌وین، شوێنی جوگرافی و وڵاتی ئێمه وایه، بۆیه پێویسته له‌و رێگه‌یه‌وه خۆمان بۆ وڵاته‌كه‌مان و میلله‌ته‌كه‌مان ئاماده بكه‌ین، ئێوه‌ش پێشه‌نگی ئه‌و كاره ده‌بن.
زانکۆی کوردستان ساڵی ٢٠٠٦ لەلایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی ئەوکاتی هەرێمی کوردستان دامەزرا، تاکو ئێستە نزیکەی یەك هەزار و ١٠٠ قوتابی لە سکوڵ و بەشەکانی زانکۆكە دەرچوون.
PM:08:35:27/09/2019