بەهۆی نەشارەزایی و نەبوونی رۆشنبیری سێکسیەوە، زۆرێک لە پیاوان ناتوانن هاوسەرەکانیان بگەیەننە لەزەتی سێکسی( ئۆرگازم).
چەندان توێژینەوەی زانستی لەو بوارەدا کراون، هۆکارەکانی ئەم کێشەیە دەگەڕێننەوە بۆ:
- لەکاتی سەرجێی یەکێک لە هۆکارەکان ئامادەنەبوونی جەستەیی و دەروونی ئافرەت بۆ پڕۆسەکە، هەندێک ژن لە کاتی پڕۆسەکەدا هێشتا خۆیان ئامادە نەکردوە و پیاوەکانیشیان هێندە هۆشیاری سێکسیان نییە کە دۆخێکی ئارامیان بۆ بڕەخسێنن.
- نەبوونی ئاستی زانیاری و هۆشیاری شەرم لەکاتی سێکسدا: هەندێک لە ژنان زانیاری پێویستیان لە سەر ئاستی سێکسی و ئۆرگازم نییە یاخود شەرم دەکەن.
- هۆکاری دەرونی: هەندێکی ئافرەت ئەو بڕوایەیان لا دروستبووە، کە ناگەنە ئۆرگازم کە ئەمەش ڕاست نییە، بەڵام بەهۆی ئەزموونێکی پێشووی لەوانەیە ئەو بۆچوونە بوبێت بە بڕوای.
- پێنەدانی کاتی پێویست: لەکاتی پڕۆسەکەدا کاتی پێویست نادرێێ بە ژنان لە لایەن بەرامبەرەوە بۆ ئەوەی بگەنە ئۆرگازم.
- هۆکاری جەستەیی: هەندێک لە ژنان خۆیان هەر لە سەرەتاوە توانای ئەو پڕۆسەیان نییە و ناگەنە ئۆرگازم (چێژی سێکسی)، ڕەنگە پەیوەندی بە جەستە یان نەخۆشی یان هۆکارێکی دیکەوە هەبێت وەک خەتەنەکردنی ناتەندروست، هەوەها هەندێک پیاویش خۆیان هەر لەسەرەتاوە کەموکوڕیەکی بایۆلۆژیان هەیە.