چارەنووسی ئەو کچەی لە هەولێر ونبوو ئاشکرا بوو


ماوەی هەشت ڕۆژە دەنگۆی ڕفاندنی کچێک لە نەخۆشخانەیەکی هەولێر بڵاوبۆتەوە و پۆلیسی هەولێریش دواین زانیاری لەسەر ئەو کچە ئاشکرا دەکات.

ئەمڕۆ هەینی ٢٧ ی ئەیلولی ٢٠١٩ هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند" کچەکە خۆی پەیوەندی بە ئێمەوە کردووە و دەزانین لە کوێیە و لەماوەیەکی نزیکیشدا دەیگەڕێنینەوە ناو کەس و کارەکەی، هەروەها کچەکە خۆی ڕۆیشتووە و نەڕفێنراوە".

هۆگر عەزیز ئەوەشی خستەڕوو: هۆکاری ڕۆیشتنی ئەو کچە دەگەڕێتەوە بۆ کێشەیەکی خێزانی و هیچ پەیوەندییەکی بەڕفاندنەوە نییە.

ڕۆژی ١٩ ی ئەیلول کچێکی تەمەن ١٥ ساڵان لەدوایی ئەوەی لەگەڵ دایکی دەچێتە نەخۆشخانەیەکی هەولێر، دواتر کچەکە دیارنامێنێت و دەڕفێندرێت. بەڵام لە ئێستادا پۆلیسی هەولێر ئاشکرای دەکات کە کچەکە نەڕفێنراوە و کچەکە بەویستی خۆی ڕۆیشتووە. 
 


PM:09:29:27/09/2019