رۆژهەلآتی کوردستان.. کچێکی لاو کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا


ئەمڕۆ هەینی ٢٧ ی ئەیلول کچێکی لاو لەڕێگەی خواردنی دەرمانەوە لە ئورمییە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا، چونکە بنەماڵەکەی ڕێگریان لێ کردووە کە بگات بە خۆشەویستەکەی. 

ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ ئەمڕۆ هەینی ٢٧ ی سێپتێمبەری ٢٠١٩ ڕایگەیاند" کچێکی لاو کە خەڵکی شاری سیلوانای ئورمییە، بەهۆی ڕێگری خانەوادەکەی لە پێکهێنانی ژیانی هاوبەش لەگەڵ ئەو کوڕەی کە خۆشی دەویست، لەڕێگەی خواردنی دەرمانەوە، کچەکە کۆتایی بە ژیانی خۆیی هێنا". 

کچەکە ناوی "پەیدا مەجیدییان" ەو خەڵکی سیلوانایە، کە کەسێکی نزیک لە بنەماڵەکەی سەبارەت بەڕووداوەکە ڕایدەگەیەنێت، کە پەیدا کوڕێکی خۆشویستووە و دووجار کوڕەکە چووەتە خوازبێنی، بەڵام بنەماڵەکەی ڕێگری لێ دەکات، پەیداش بەوهۆیەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.



PM:10:26:27/09/2019