بەرهبهیانى ئه‌مڕۆ شه‌ممه ٢٨ ئەیلول چەکدارانی داعش هێرش دەکەنە سەر گوندێكی کەکایەکانی سەربە خانه‌قین و لە ئەنجامدا سێ هاووڵاتی كورد شه‌هید بوون.
سەرچاوەیەکی بەرپرس لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە سپی راگەیاند" دوای کاتژمێر ١٢ی شەوی رابردوو ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش هێرشیانكرده سه‌ر گوندی (مێخاس) لەسەر رێگای سه‌ره‌كی نێوان قه‌زاى خانه‌قین و كه‌لار".
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ عەوە کرد کە سێ هاولآتی گوندەکە شەهیدبوون کە دوانیان بران.
لەدوای ١٦ ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ەوە پاشکەشەی هێزی پێشمەرگەو گەڕانەوەی سووپاو هێزە عێراقییەکان دۆخی ئەو ناوچانە لەرووی ئەمنیەوە تێکچووە.