دابەشکردنی مووچە ڕۆژێک دوادەکەوێت


ئەمڕۆ شەممە ٢٨ ی ئەیلولی ٢٠١٩ سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمووز دوادەکەوێت".

هاوکات ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو: لەبەرئەوەی ڕۆژی ٤ و ٥ تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ دەکەویتە ڕۆژی هەینی و شەممەوە، هەر بۆیە دابەشکردنی مووچە ڕۆژێک دوادەکەوێت و ڕۆژی یەکشەممە ٦ ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ دەست دەکرێت بەدابەشکردنی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە. 


 
 


AM:11:32:28/09/2019